Kurdistan Press - ئێران ، ناوچەیەکی نوێی قەدەغەکراو ڕادەگەیەنێت ئێران ، ناوچەیەکی نوێی قەدەغەکراو ڕادەگەیەنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ، ناوچەیەکی نوێی قەدەغەکراو ڕادەگەیەنێت

ئێران ناوچەیەکی نوێی دەریایی قەدەغەکراو لە دەرەوەی گەرووی هورمز ڕادەگەەیەنێت

تاران لە چوارچێوەی پەرەسەندنی ململانێ سەربازی و دەریایییەکاندا هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر؛ موحسن ڕەزایی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی چند ڕۆژی داهاتوودا ناوچەیەکی نوێی دەریاییی "قەدەغەکراو" لە دەرەوەی سنوری گەرووی هورمز ڕادەگەیەنن کە لە هێڵی گەمارۆی دەریاییی ئەمریکاوە دەستپێدەکات.

زیادبوونی گرژییەکان و چاودێریکردنی جموجۆڵەکان

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لێدوانەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە کراوەییی گەرووی هورمز بە ناڕاست وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە گەرووەکە داخرابوو و هێزە دەریایییەکانی سوپای پاسداران چاودێریی وردی جووڵەی سەرجەم کەشتییە جەنگی و بازرگانییەکانی ئەمریکا دەکەن، هاوکات هۆشداریی دا کە هەر کەشتییەک پێشێکاری بکارێت، ڕاستەوخۆ دەکرێتە ئامانج یان دەخرێتە لیستی سزاکانی تارانەوە.

دابەزینی ئاستی هاتوچۆی کەشتییەکان

ڕەزایی ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی هێڵی کەشتیوانی کرد و ڕوونی کردەوە، پێشتر ڕۆژانە زیاتر لە 100 کەشتی لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ دەبوون، بەڵام لە ئێستادا و لە سایەی کۆنترۆڵکردن و ئۆپەرسیۆنە سەربازییەکاندا، ژمارەکە بۆ حەوت تا هەشت کەشتی لە ڕۆژێکدا کەمی کردووە، کە ئەوانیش تایبەتن بە گواستنەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەکان بۆ ناوخۆی ئێران.

سەبارەت بە بەرکەوتنە سەربازییەکانی دواییش، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپای پاسداران موشەکێکی پێشکەوتووی دژە کەشتیی جەنگی لە ئاسمانی کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکیدا بە سەرکەوتوویی تاقیکردووەتەوە.

کورتەی هەواڵ:

ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەیەکی نوێی دەریاییی قەدەغەکراو لە دەرەوەی گەرووی هورمز. موحسن ڕەزایی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند کە هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووەکە بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە و هۆشداریشی دا کە هەر کەشتییەک سەرپێچی بڕیارەکان بکات، دەکرێتە ئامانج و دەخرێتە لیستی سزاکانەوە.

#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا