پوختەی هەواڵ
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، بەوە تۆمەتبار دەكات کە وڵاتەکەی دەخاتە ناو "سەركێشییەكی ترسناك"ـەوە لە سووریا، و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ئیسرائیل ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک لەسەر تەناهیی خۆی نادات.
وردەکارییەکانی هەواڵ
تۆمەتبارکردنی ئەردۆغان: ئیسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕای گەیاند کە سیاسەت و هەڵسوکەوتەکانی سەرۆکی تورکیا لە سووریا، وڵاتەکەی ڕووبەڕووی مەترسی و سەركێشییەكی ترسناك دەکاتەوە.
ڕەخنە لە وتارە سیاسییەکان: كاتس ئاماژەی بەوە دا کە باشترە ئەردۆغان لە ناوخۆی وڵاتەکەی و لە پەرلەماندا بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی وتار، نەک ئەوەی هەنگاوی مەترسیدار بنێت.
هەڕەشە لەسەر تەناهی: وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بوونی هێزەکانی تورکیا لە سووریا بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی ناوزەد کرد و ڕای گەیاند، تەلئەبیب ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادات ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بخاتە مەترسییەوە.
پاشخانی ڕووداوەکان
ئەم لێدوانە توندانەی بەرپرسانی ئیسرائیل لە پاش ئەوە دێن کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی ئاسمانی لە ناوچەی ئیدلبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا، کە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بەکار دەهێنرا.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه