کوردستان پرێس - كورتەی هەواڵ: پێگەی ئەكسیۆسی ئەمهریكی لە زاری بەرپرسان و سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاوی کردەوە، كە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، سوپای ئەمهریكا بۆ یەكەمجار لە دوای دەستپێكردنەوەی ئاڵۆزییەكان، فڕۆكەی بۆمبهاوێژ و پێشكەوتووی جۆری B-1ی بۆ بۆردومانكردنی ئامانجەكانی سوپای پاسداران لە ناوخۆی ئێران بەكار هێناوە.
ئەم فڕۆكە جەنگییە مەترسیدارە کە بە خێراییەكی زیاتر لە خێرایی دەنگ دەفڕێت، توانای هەڵگرتنی ۲٤ بۆمبی كێش قورسی (۹۰۰ كیلۆگرامی) و دەیان مووشەكی وێرانكەری هەیە. بە گوێرەی زانیارییەكان، فڕۆكەكە لە بنكەیەكی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیاوە بەڕێ کەوتووە، بەڵام تا ئێستا فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمهریكا (سێنتكۆم) سەبارەت بە زیانەكان و ئامانجە وردەكانی ئەو بۆردومانە ڕوونكردنەوەی ڕەسمی بڵاو نەکردووەتەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه