🔴 فرانس پرێس: هێرش کرایە سەر بوشەهر؛ دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە چەند شارێکی ئێران بیسترا
ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" ڕایگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر پارێزگای بوشەهری ئێران، کە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتەی تێدایە.
هاوکات، ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی پشتڕاستی کردەوە کە دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە و بەهێز لە هەردوو پارێزگای بوشەهر و ئەسفەهان بیستراوە. تا ئێستا زیانەکان و سەرچاوەی هێرشەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه