ئەکسیۆس: ترەمپ ئامادەکاری بۆ فراوانکردنی هێرشەکانی سەر ئێران دەکات
ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆسـی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیاری فراوانکردنی هێرشە سەربازییەکانی سەر ئێران دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەکسیۆس، ترەمپ ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانتر بکەنە سەر ئێران، بەڵام سەرەڕای ئەو ئامادەکارییانە، تا ئێستا بڕیاری کۆتایی و یەکلاکەرەوەی لەسەر ئەو پرسە نەداوە.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری تەشەنەسەندنی جەنگەکە، ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئەمریکا دەیان فڕۆکەی تایبەت بە دابینکردنی سووتەمەنی ڕەوانەی ئیسرائیل کردووە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێشوەختە بۆ هەر ئەگەرێکی نوێ لە ناوچەکەدا.
جێی باسە، ماوەی شەش ڕۆژە هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی سنووردار دەستیان بە هێرشکردنە سەر خاکی ئێران کردووە و زۆربەی ئامانجە سەربازییەکانیش لە ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە بوون.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه