دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیاڵ" ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای بەردەوامبوونی دانوستاندنی لێ کردوون و ئەمریکاش ڕازی بووە، بەڵام بە ڕوونی و ڕاشکاوی پێیان ڕاگەیاندوون کە ئاگربەست بە تەواوی کۆتایی هاتووە.
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو لە لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە ڕایگەیاندبوو، ئەو ڕێککەوتنەی لەژێر ناوی "یاداشتی وەستاندنی جەنگ" لەگەڵ ئێران واژوو کرابوو، کۆتایی پێهاتووە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه