کوردستان پرێس / کورتەی هەواڵ:
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە لوبنان بەپێی ڕێککەوتنەکانی واشنتن، و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە بڕیارە سەربازییەکانیدا داوای مۆڵەت لە هیچ لایەنێک ناکات.
تەوەرە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل:
ڕەتکردنەوەی مۆڵەت: کاتس لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕوونی کردەوە کە ئەوان داوای مۆڵەتیان لە هیچ کەس نەکردووە بۆ چوونە ناو لوبنان و بۆ مانەوەش لەوێ پێویستیان بە مۆڵەت نییە.
پاراستنی ئاسایش: جەختی لەوە کردەوە کە پاراستنی دانیشتووانی ناوچەی جەلیل و هاوڵاتیانی ئیسرائیل لە هەڕەشەکانی حزبوڵا، بە ماف و ئەرکی سەرەکی خۆیان دەزانن.
بەرردەوامی لە مانەوە: ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ هاوڕان لەسەر مانەوەی هێزەکانیان لە ناوچەی ئەمنی نێو لوبنان، و بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان تا ئەو کاتەی حزبوڵا بە تەواوی چەک دەکرێت و هەڕەشەی سەر ناوچەکانی باکوور بە یەکجاری لادەبرێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه