کورتەی هەواڵ
دۆخی مەیدانی: سەرەڕای کەمبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ڕووبەڕوبوونەوەکان لە باشووری لوبنان دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی هەفتەی ڕابردوو لە واشنتن، بەڵام ئیسرائیل هێشتا جاروبار هێرش دەکاتە سەر ئەو شوێنانەی کە دەڵێت ژێرخانی حزبوڵان.
پلانی نەتانیاهۆ: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چاوەڕێی ڕەزامەندیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی بنکەیەکی ستراتیژیی حزبوڵا لە ناوچە شاخاوییەکانی "عەلی تاهیر" لە لوبنان.
داواکارییەکەی ترەمپ: بەهۆی بەردەوامیی دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی ئێرانی، ترەمپ داوای لە نەتانیاهۆ کردووە کە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە دوا بخات.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه