کورتەی هەواڵ:
ڕووداوەکە: هێزەکانی ئەمەریکا دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستە خوارەوە، کە بە ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکانی ناو گەرووی هورمز هەڵدرابوون.
دۆخی گەرووەکە: بەرپرسێکی ئەمەریکی و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) دووپاتیان کردەوە کە جموجووڵی کەشتییەوانی لە گەرووەکەدا بە ئاسایی بەردەوامە و هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە.
پەرەسەندنەکان: ئەم هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێت كه باره‌گای "خاته‌مولئه‌نبیا"ی ئێرانی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌واوه‌تی گه‌رووی هورمزی كردبوو، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كه ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا كردوویه‌تییه سه‌ر باشووری ئێران. بەڵام ئەمەریکا ڕایگەیاند کە ئێران ناتوانێت کۆنترۆڵی ئەم ڕێڕەوە ستراتیجییەی وزە بکات.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه