Kurdistan Press - ئێران سەرکەوتنی راگەیاند ئێران سەرکەوتنی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران سەرکەوتنی راگەیاند

ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایاری 2026، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، دووپاتی كردەوە كە وڵاتانی گرووپی "بریكس" ئێستە بە شێوەیەكی جیاواز دەڕواننە ئێران، ئەوەش دوای ئەوەی كە بە "شكستی هێرشەكانی ئەمەریکا" دژی وڵاتەكەی وەسفی كرد، هاوكات دووپاتیشی كردەوە كە وڵاتەكەی لەم جەنگەی دواییدا بە سەركەوتوویی دەرچووە.
عێراقچی لە لێدوانێكدا بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران ڕای گەیاند، ئەمڕۆ هەموو وڵاتان ددان بەوەدا دەنێن كە ئێران براوەی جەنگەكە بووە، هەروەها ئیرادەی خۆی سەپاند و توانی ئامانجەكانی نەیارانی پووچەڵ بكاتەوە. ئاماژەی بەوەش دا كە ئێران خۆی وەك هێزێك و یاریزانێكی ناوچەیی سەلماندووە كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی گەورەترین هێزەكانی هەیە.
هەروەها گوتی، وڵاتانی تر پێیان وایە داهاتووی ناوچەكە پێویستی بە تێڕوانینێكی نوێ هەیە، و دەبێت ئەو ڕاستییانەی دوای جەنگەكەی دوایی دەركەوتوون لەبەرچاو بگیرێن." ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەو جەنگە خاڵێكی وەرچەرخان بوو لە ناوچەكە و پێگەی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز كردەوە.
عێراقچی ئەوەشی خستە ڕوو، ئێستە كاتی ئەوەیە ئێران پێگەی خۆی بچەسپێنێت و ڕۆڵی ناوچەیی خۆی زیاتر لە هەر كاتێكی تر دەربخات. باسی لەوەش كرد كە هەندێك وڵات، لەوانەش ئیمارات، لە كاتی جەنگەكەدا لە پاڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل وەستاون و زانیاری و بەڵگەش هەن كە ئەوە دەسەلمێنن.
ڕوونیشی كردەوە كە ئێران تەنیا هێرشی كردووەتە سەر ئامانجەكانی ئەمەریکا لە ناو خاكی ئیمارات، نەمانویستووە ئەو پرسە بورووژێنین بۆ پاراستنی یەكڕیزیی گرووپی بریكس، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێنەری ئیمارات باسی كرد، ناچار بووین ڕاستییەكان ئاشكرا بكەین.
ئاماژەی بەوەش كرد كە تاران ئامۆژگاریی ئیماراتی كردووە كە ئیسرائیل و ئەمەریکا ناتوانن ئاسایشی بۆ دابین بكەن، داواشی لە ئەبوزەبی كرد سیاسەتی خۆی بەرانبەر ئێران بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی هەردوو وڵات دراوسێن و بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە.
لە كۆتاییدا ڕای گەیاند، "دەبێت ئاسایشی ناوچەكە لەسەر بنەمای هاوكاریی نێوان وڵاتەكانی بنیات بنرێت، نەك پشت بەستن بە هێزە بیانییەكان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا