Kurdistan Press - ئێران سکاڵای تۆمارکرد ئێران سکاڵای تۆمارکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران سکاڵای تۆمارکرد


​ کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بە تۆمەتی پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی جەزائیر، ئەنجامدانی هێرشی سەربازی و سەپاندنی سزای ئابووری، سکاڵایەکی لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دیوانی ناوبژیوانیی ئێران و ئەمریکا لە شاری لاهای هۆڵەندا تۆمار کردووە.
​ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی 5ـی 2026، ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران بڵاویانکردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران سکاڵایەکی فەرمیی لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دیوانی ناوبژیوانی لە لاهای تۆمار کردووە.
 لە سکاڵاکەدا،  واشنتن بە پێشێلکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی جەزائیر تۆمەتبار کراوە؛ ئەو ڕێککەوتنەی کە لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨١ بە نێوەندگیریی جەزائیر واژۆ کرا و کۆتایی بە قەیرانی بارمتەگرتنی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان لە تاران هێنا.
​بەپێی ڕاپۆرتەکان، "جەنگی ١٢ ڕۆژە، ئەو هێرشانەی کە لە (٢٨ـی شوبات)ـەوە دەستیان پێکرد، هەروەها سزاکانی ئابووریی ویلایەتە یەکگرتووەکان" لەنێو ئەو بابەتە سەرەکییانەدان کە ئێران سکاڵای لەسەر تۆمار کردوون، چونکە بەپێی ڕێککەوتننامەی جەزائیر، ئەمریکا بەڵێنی داوە کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی، سیاسی و سەربازیی ئێراندا نەکات.
​جێی باسە، لە ئێستادا دوو سکاڵای دیکەی ئێران لە دژی ئەمریکا لە دادگای نێودەوڵەتیی داد لە ئارادان، کە یەکێکیان پەیوەندیی بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی (بەرجام)ـەوە هەیە، و ئەوی دیکەشیان سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی دوو ملیار دۆلارە لە سامانی بانکی ناوەندیی ئێران لەلایەن واشنتنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا