Kurdistan Press - کوێت دەستگیرکردنی چوار بەرپرسی ئێران راگەیاند کوێت دەستگیرکردنی چوار بەرپرسی ئێران راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوێت دەستگیرکردنی چوار بەرپرسی ئێران راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆی کوێت، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەگەڵ چوار چەکداری دزەپێکراوی ئێرانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو کەسانە دانیان بەوەدا ناوە کە پلەدار و ئەندامی فەرمیی "سوپای پاسداران"ی کۆماری ئیسلامی ئێرانن و بە مەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی دوژمنکارانە دزەیان کردووەتە ناو خاکی وڵاتەکەیان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم گروپە لە ڕۆژی هەینی (1ی ئایاری 2026) لەڕێگەی بەلەمێکی ڕاوەماسییەوە کە بەتایبەت بۆ ئەو مەبەستە بەکرێیان گرتبوو، هەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو "دوورگەی بوبیان".
لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی کوێت، پێکدادانی چەکداری ڕوویداوە و بەهۆیەوە کارمەندێکی سوپای کوێت بریندار بووە. وەزارەتی ناوخۆی کوەیت ناوی چوار دەستگیرکراوەکەی ئاشکرا کرد کە بریتین لە دوو عەقید بە ناوەکانی ئەمیرحسێن زارعی و عەبدولسەمەد قەنەواتی، نەقیبێک بە ناوی ئەحمەد زولفەقاری و ملازمێکی سوپای پاسداران بەناوی محەمەد فروغی راد، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە دوو کەسی دیکە لە گروپەکە توانیویانە لە کاتی پێکدادانەکەدا ڕابکەن.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی کوێت بەتوندی سەرکۆنەی ئەم هێرشەی کرد و بە "پێشێلکارییەکی زەق بۆ سەروەریی وڵات" و "بەزاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیاری ژمارە 2817ی ساڵی 2026ی ئەنجومەنی ئاسایش" ناوی برد. وەزارەتی دەرەوە داوای لە ئێران کرد دەستبەجێ و بێ مەرج کۆتایی بەو کارە دوژمنکارییانە بهێنێت کە ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە، جەختیشی کردەوە کە کوێت مافی تەواوی خۆیەتی بەپێی ماددەی (51)ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرگری لە خۆی بکات و ڕێکاری گونجاو بگرێتەبەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا