بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، جەخت لەسەر ستراتیژی وڵاتەکەی دەکاتەوە بەرامبەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و ڕایدەگەیەنێت کە ئاگربەست لەگەڵ تاران بە واتای کۆتاییهاتنی شەڕ لەگەڵ حزبوڵای لوبنانی نایەت.
خاڵە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی نەتەنیاهۆ:
بەردەوامیی شەڕی لوبنان: نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە تەنانەت ئەگەر ئیسرائیل و ئێران بگەەنە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییە ڕاستەوخۆکان، هێشتا شەڕی دژی حزبوڵا بەردەوام دەبێت.
ڕەتکردنەوەی مەرجی ئێران: سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ئێران دەیەوێت ئاگربەست لە غەززە یان بەرەوڕووبوونەوە ڕاستەوخۆکان ببەستێتەوە بە ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان، بەڵام ئیسرائیل ئەو هاوکێشەیە قبوڵ ناکات.
داھاتووی ڕژێمی ئێران: سەبارەت بە ناوخۆی ئێران، نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندووە کە "ڕووخانی ڕژێمی ئێران ئەگەرێکی کراوەیە بەڵام مسۆگەر نییە"، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاتی ڕوودانی گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە ناتوانرێت پێشبینی بکرێت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه