Kurdistan Press - ئێران مەرجی نوێی راگەیاند ئێران مەرجی نوێی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران مەرجی نوێی راگەیاند

لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا ئێران بۆ دانوستان و کردنەوەی گەرووی هورمز پێشنیازی نوێ دەخاتە بەردەم ئەمریکا و ترەمپیش باس لە ئەگەری رەتکردنەوەی دەکات.
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەوە ئاشکرای کرد، کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشنیازەکەیدا مۆڵەتی یەک مانگی دیاریکردووە بۆ ئەو دانوستانانەی ئامانج لێیان گەیشتنە بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ واشنتن. ئامانجی سەرەکی ڕێککەوتنەکەش کردنەوەی گەرووی هورمز، کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی و ڕاگرتنی یەکجاریی شەڕە لە ئێران و لوبنان.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی ئێران مەرجیان داناوە بۆ هەر گفتوگۆیەک لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئێرانییەوە گواستییەوە: "تا نەگەینە ئاگربەستێکی هەمیشەیی، بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ لەسەر داهاتووی بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ناکەین".
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو: هێڵە گشتییەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پێگەیشتووە کە ئێران پێشنیاری کردووە، بەڵام پێی وانییە ئەو پلانە قبوڵکراو بێت. هاوکات هۆشداریش دەدات لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر تاران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا