Kurdistan Press - گۆڕینی ناوی گەرووی هورمز هێڵی سوورە گۆڕینی ناوی گەرووی هورمز هێڵی سوورە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڕینی ناوی گەرووی هورمز هێڵی سوورە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت، گۆڕینی ناوی گەرووی هورمز هێڵی سوورە و هەڵەیەکی گەورەیە. ئەم قسانەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەیە بەرامبەر پۆستێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە وێنەیەکی گەرووی هورمزی بڵاوکربوویەوە و  ناوەکەی بۆ "گەرووی ترەمپ" گۆڕی بوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەکارهێنانی هەر ناوێکی دیکە لەبری ناوی مێژوویی هورمز، کارێکی "زۆر هەڵە" و "بێبایەخە".
عێراقچی لە پەیامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوی کردەوە و هاوکاتە لەگەڵ "ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس"، ئاماژەی بە مێژووی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یادکردنەوەی دەرکردنی پورتوگالییەکانە لە گەرووی هورمز کە نزیکەی 400 ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە.
 ئەم ناوچەیە بەشێکی دانەبڕاوە لە مێژوو و سەروەریی ئێران. عێراقچی تیشکی خستە سەر وردەکارییەکی ناو ئەو نەخشەیەی کە ترەمپ دایناوە لە پۆستەکەی و گوتی، "هەرچەندە ترەمپ ناوی گەرووەکەی گۆڕیوە، بەڵام لەسەر نەخشەکە زۆر بە ڕوونی ناوی [کەنداوی فارس]ـی نووسیوە کەواتە ئەمە نیشانەی ئەوەیە تەنانەت ترەمپیش دەزانێت ناوی ڕاستەقینەی ئەو ئاوانە کەنداوی فارسە و تایبەتە بە ئێران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا