Kurdistan Press - ئێران مەرجەکانی خۆی نارد ئێران مەرجەکانی خۆی نارد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران مەرجەکانی خۆی نارد

ئێران مەرجەکانی بۆ ئەمریکا نارد. ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی پەردەی لەسەر وەڵامی فەرمیی ئێران لادا بۆ پێشنیازە ١٥ خاڵییەکەی ئەمریکا، کە لە ڕێگەی ناوەندگیرەکانەوە ڕادەستی واشنتن کراوە. وەڵامەکە چەند مەرجێکی "روون" و ستراتیژیی تێدایە.
​چوار مەرجە سەرەکییەکەی ئێران بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ:
​١. کۆتاییهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکان: ئێران جەخت دەکاتەوە کە ڕێککەوتنەکە دەبێت هەموو گروپەکانی "بەرەی بەرگری" بگرێتەوە و هێرشەکان بۆ سەریان بوەستێت.
٢. سەروەریی ڕەها بەسەر گەرووی هورمز: تاران داوا دەکات جیهان ددان بنێت بە مافی یاسایی و سروشتیی ئێران بۆ سەپاندنی سەروەریی خۆی بەسەر گەرووی هورمزدا.
٣. قەرەبووی دارایی: یەکێک لە مەرجە قورسەکان، داواکردنی "قەرەبووی هەموو ئەو زیانانەیە" کە بەهۆی جەنگەوە بەر ئێران کەوتوون.
٤. ڕەزامەندیی فەرمی: ئێران وەڵامی خۆی بۆ ئەو ١٥ خاڵەی ئەمریکا ناردووە و چاوەڕێی هەڵوێستی کۆشکی سپییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا