ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە چەند سەعاتێک لەمەوبەر، هێزەکانیان بە سەرکەوتوویی چەندان تەقەمەنی و بۆمبی 5,000 پاوەندیی قووڵبڕیان دژی بنکە مووشەکییە قایمکراوەکانی ئێران لە کەناراوەکانی نزیک گەرووی هورمز بەکار هێناوە.
سێنتکۆم لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەو مووشەکە کروزانەی ئێران کە دژی کەشتی بەکار دەهێنرێن و لە ناو ئەو بنکانەدا جێگیر کرابوون، مەترسییەکی گەورەیان بۆ سەر هاتوچۆ و کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە گەرووەکەدا دروست کردبوو، بۆیە لەلایەن هێزەکانیانەوە تێک شکێنراون.


وەڵام بدەوه