سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ شەموو بڵاوی كردەوە، داوا لە دانیشتووانی ناوچەی پیشەسازیی ڕۆژئاوای شاری تەورێزی باكوری ئێران دەكات شوێنەكانیان جێبهێڵن، چونكە لە چەند سەعاتی داهاتوودا هێرش دەكاتە سەر ئەو ناوچەیە.
سوپای ئیسرائیل لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە، لە پێناوی سەلامەتی و تەندروستیتان، داواتان لێ دەكەین دەستبەجێ ناوچەی پیشەسازی ڕۆژئاوای شاری تەورێز جێبهێڵن.
ئەو داوایەی سوپای ئیسرائیل لە خەڵكی ئێران بەلای شارەزایانەوە بە سەیروسەمەرە دەخوێنرێتەوە، چونكە زیاتر لە دوو هەفتەیە ئینتەرنێت لە تەواوی ئێران بڕاوە و كار ناكات، چۆن ئەو پەیام و ویستەی سوپای ئیسرائیل بە خەڵكی تەورێز دەگات؟.
سەرەڕای ئەوەیش زانیاری هەیە كە ژمارەیەكی سنووردار لە خەڵك تۆڕی ئینتەرنێتی ستارلینك كە لەلایەن ئیلەن ماسكەوە پێشتر بۆ ئێران ڕەوانە دەكرێ، لە هەندێ شوێن كار دەكات


وەڵام بدەوه