ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کەشتیی فڕۆکە هەڵگری USS Tripoli کە لە ئێستادا بنکەکەی لە ژاپۆنە و هەڵگری هێزی مارێنزییە، لە ڕێگادایە بۆ ناوچەکە.
هەروەها ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، نزیکەی 2500 سهربازی هێزی دەریایی به لانیکەم سێ کەشتی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕۆن.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەو هێزەی کە دەنێردرێت یەکەیەکی گەشتیاری دەریاییە، کە بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی 2500 هێزی دەریایی و دەریاوان پێکدێت.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوە کردوە، داواکاری بۆ ئەو بەهێزکردنانە لە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتوە و لەلایەن پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکاوە پەسەندکراوە و لە ئێستاوە هێزەکانی مارێنز لە ناوچەکەدان و پشتیوانی هێرشەکانی سەر ئێران دەکەن.


وەڵام بدەوه