Kurdistan Press - شەڕ بە ئەگەری گۆڕینی ڕژێمی ئێران کۆتایی دێت شەڕ بە ئەگەری گۆڕینی ڕژێمی ئێران کۆتایی دێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ بە ئەگەری گۆڕینی ڕژێمی ئێران کۆتایی دێت

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل و ئەمریکا هەوڵی گۆڕینی ئێران دەدەن بۆ دەوڵەتێک کە چیتر مەترسی دروست نەکات.

فیدان لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت شەڕەکە لە کورتخایەندا بە لەناوبردنی توانا سەربازییە سەرەکییەکانی ئێران کۆتایی بێت، بەڵام لە درێژخایەندا دەتوانێت درێژببێتەوە بۆ ئەوەی گۆڕاینی ڕژێمیش بگرێتەوە.

ئیال زامیر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی فەرمیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ى 3ى 2026 ڕوونی کردەوە کە هێزی ئاسمانی ئیسرائیل تا ئێستا نزیکەی دوو هەزار و 500 هێرشی ئاسمانی لە ناو خاکی ئێران ئەنجام داوە و زیاتر لە شەش هەزار تەقەمەنی بەکارهێناوە. ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکان تزیاتر بۆ  سەر سیستەمی بەرگری ئاسمانی و شوێنەکانی هەڵدانی موشەکی بالیستین کە مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیسرائیل دروست دەکەن.

سوپاسالاری ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە سوپا نزیکەی 80%ی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێرانی لەناوبردووە، بەمەش باڵادەستییەکی بەرچاوی ئاسمانی بەسەر ئێراندا بەدەستهێناوە، ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە 60%ی شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی بالیستی له‌ناو بردووه‌، بەمەش مەترسی لەسەر بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل کەم بووەتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا