عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە لێدانی بێ وێنە هەڕەشەی لە ئەمەریکا و ئیسرائیل کرد، لای خۆیەوە ترامپ هۆشداری خۆی بۆ تاران دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەدا: "ئێران ڕایگەیاندووە "هێرشێکی زۆر بەهێز" دەکات، باشترە ئەو کارە نەکەن، ئەگەر ئێران ئەوە بکات، ئێمە بە توندی لێیان دەدەین وەک ئەوەی پێشتر هیچ نەکرابێت."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1/3/2026، ئەمەریکا و ئیسرائیل هێرشێکی هاوبەشی بەرفراوانیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و تەقینەوەکان تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی هەژاند، لەبەرانبەردا سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجامداوە کە بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلی لە ناوچەکە کردۆتە ئامانج.


وەڵام بدەوه