Kurdistan Press - ئێران بە فەرمی كوژرانی سەرۆك ئەركانی سوپاكەی راگەیاند ئێران بە فەرمی كوژرانی سەرۆك ئەركانی سوپاكەی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران بە فەرمی كوژرانی سەرۆك ئەركانی سوپاكەی راگەیاند

دوای ئەوەی سەر لە بەیانیی دوێنێ ئیسرائیل و ئەمەریكا هێرشیان كردە سەر ئێران و لە سەرەتای هێرشەكەیاندا، ژمارەیەكی زۆری بەرپرسی باڵایان ئێرانیان كوشت. ئەمڕۆیش تەلەڤزیۆنی ئێران كوژرانی سەرۆك ئەركانی سوپاكەی راگەیاند. هاوكات ماوەیەكی كەم بەر لە ئێستە دەنگی چەند تەقینەوەیەكی زۆر گەورە لە تاران بیسترا و پێشبینی دەكرێ بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا بێت.

 

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم یەكی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، دوێنێ لە هێرشەكەی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی باڵای ئێران كوژراون و لەناویاندا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئەو وڵاتە یەك لە كوژراوەكانە. ئەمڕۆیش تەلەڤزیۆنی ئێران كوژرانی عەبدولڕەحیم مووسەوی سەرۆك ئەركانی سوپای ئێرانی راگەیاند.

 

لەوەتەی هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە دوێنێوە دەستی پێ كردووە، وێڕای ئەوەی ئێران دەڵێ نزیكەی هەزار كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستە بە روونی ئاشكرا نەكراوە چەند لە كوژراوەكان لە بەرپرسە باڵاكانی ئێرانن، جیا لە خامنەیی و شەمخانی و مووسەوی. بەڵام چاوەڕێ دەكرێ كوژراوەكان لەو زۆر زیاتر بن.

 

پێشتر بە ناوەندگیریی عومان، سێ گەڕی دانوستان لە نێوان ئەمەریكا و ئێران لە عومان و جنێڤ بەڕێوە چوون، بەڵام وێڕایب ئەوەی ئێران دانوستانەكانی بە "باش" ناو برد، بەڵام هیچ ئەنجامێكی بەرچاوی بەخۆوە نەبینی، بۆیە بەیانیی رۆژی شەموو 28ی شوبات، ئیسرائیل بە هاوكاریی ئەمەریكا، هێرشی كردە سەر ئێران و هێرشەكەیش جیا لە تاران، پێنج پارێزگای گرتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە و ژمارەیەكی زۆریش بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە كوژراون، لەناویاندا عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران و عەلی شەمخانی و عەبدولڕەحیم مووسەوی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا