Kurdistan Press - پزیشكیان : چەكی ئەتۆمی حەرامە پزیشكیان : چەكی ئەتۆمی حەرامە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پزیشكیان : چەكی ئەتۆمی حەرامە

مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە لێدوانێكدا دەڵێ‌، "ئێران هەرگیز كۆششی بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمی نەكردووە، ئەمەیش بە هۆكارێكی فیقهییە نەك سیاسی".

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی شوبات، مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رەتی دەكاتەوە، ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت یان كۆشش بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی بكات. بەگوتەی ئەو ئەمەیش بەهۆكاری شەرعی و فیقهییە نەك سیاسی.

مەسعوود پزیشكیان روونی دەكاتەوە كە خامنەیی فەتوای حەرامكردنی چەكی كۆمەڵكوژی داوە، ئەمەیش مانای وایە ئێران هەرگیز چەكی ئەتۆمی بەرهەم نەهێناوە و دووپاتیشی دەكاتەوە، ئەم هەڵوێستە بە بڕیارێكی "فیقهی جێگیر"دادەنرێت نەك بڕیارێكی تەكنیكی بێت شیاوی گۆڕان بێت.

ئێران لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی تۆمەتبار دەكرێت. بەرپرسانی ئێرانیش رەتی دەكەنەوە و دەڵێن لە دوای ساڵی 2000 وە بە بڕیاری خامنەیی، بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی قەدەغەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا