KurdistanPress...

CLOSE

خامنەیی داوایەک لە ئێرانییەکان دەکات


خامنەیی داوایەک لە ئێرانییەکان دەکات.  لەگەڵ ئەو گوشارانەی لە لایەن ئەمەریكاوە خراوەتە سەر ئێران و رژێمكەی، ناڕەزایەتییەكی فرەوانی جەماوەری لەو وڵاتە دژی سیاسەتە ئابوورییەكانی رژێمەكە سەری هەڵداوە، ئەوانە وایان كردووە وێنەی رژێمەكە و پاڵپشتی لە لایەن گەلانی ئێرانەوە بكەوێتە ژێر پرسیار، بەرانبەر بەوە رابەری شۆڕشی ئێران داوا لە گەلی ئێران و لایەنگرانی دەكات رێپێوانی فرەوان بۆ دەربڕینی پاڵپشتیی لە شۆڕشی ئیسلامی رێك بخەن.  
ئەمڕۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە وتەیەكی تەلەڤزیۆنی داوای لە گەڵانی ئێران كرد بۆ دەرخستنی هێزی گەل لە ساڵوەگەڕیی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە 11ی شوبات، هەروەها بۆ پووچەڵكردنەوەی پلانەكانی دوژمن و راگەیاندنی پاڵپشتی بۆ كۆماری ئیسلامی، وەك ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی بڵاوی كردەوە.
زیاتر گوتی، هێزی هەر نەتەوەیەك پێوەستە بە خواستی ئەوان و بەرگریكارییان زیاتر لە پێوەستبوونی بە مووشەك و فڕۆكە، ئێوە بەرگریكاری و خواستتان پێشان دا، جارێكی تریش لە هەڵوێستی جیاواز پێشانی بدەن و دوژمن بێئومێد بكەن، خامنەیی لە ساڵوەڕگەڕیی سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە 11ی شوبات، رۆژەكەی بە رۆژی پێشاندانی هێز و سەربەرزیی گەلی ئێران وەسف كرد و دووپاتی كردەوە كە بەشداریكردنی فرەوان دەكرێ دوژمن لە تەماحكارییەكانی بەرانبەر بە ئێران و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان پاشەكشە پێ بكات
خامنەیی داوای لە گەلی ئێران كرد كە ساڵوەگەڕیی 47 ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی هەموویان بڕژێنە سەر شەقامەكان و دروشم بڵێنەوە و پاڵپشتیی خۆیان و دڵسۆزییان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپات بكەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه