Kurdistan Press - ئێران ئامادەین بۆ جەنگ ئێران ئامادەین بۆ جەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ئامادەین بۆ جەنگ

وێنێ هەینی لە عومان گفتوگۆ ناراستەوخۆكانی ئەمەریكا و ئێران بەڕێوە چوو، لەو كاتەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رای گەیاند كە وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی دڵنیاكەرەوەی ئەتۆمی لەگەڵ واشنتن، بەرپرسانی سەربازیی ئێران دووپاتی دەكەنەوە كە وڵاتەكەیان ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی نوێی سەربازیی ئەمەریكا.
میدیاكانی ئێران سەردار حوسێن ئاشتری راوێژكاری باڵای سوپاسالاری ئێرانیان گواستەوە، ئێمە شەڕمان ناوێ و هێرش ناكەینە سەر هیچ دەوڵەتێك، بەڵام ئەگەر هێرش بكرێتە سەر ئێران بە توندی وەڵام دەدەینەوە، ئەوە سیاسەت و ستراتیجیەتی فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ئێرانە.  
روونی كردەوە، هێزە چەكدارەكانی ئێران ئامرازی نوێ و پێشكەوتووی سەربازی بەدەست كەوتووە و بەكارهێنانیان لە شەڕ وا لە دوژمن دەكات پاشەكشە بكات، توانای سەربازییەكانی ئێران بە بەراورد بە شەڕی پێشوو زیادی كردووە.
لای خۆیەوە لیوا عەبدولرەحیم مووسەوی سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزە چەكدارەكانی ئێران رای گەیاند كە هەر هێرشێكی سەربازی لە دژی ئێران، زیانێكی گەورە بە ئەنجامدەرانی دەگەیەنێت، ئێمە دەستپێشخەری لە شەڕ ناكەین، بەڵام ئامادەین بۆ بەرگریكردن لە خۆمان و ئاسایشی وڵاتەكەمان، بۆیە هەر سەركێشییەكی دوژمن تووشی دۆڕانێكی گەورەی دەكات و شەڕەكەش تەواوی ناوچەكە دەگرێتەوە و پلانداڕێژەر و ئەوانەشی پاڵپشتیی دەكەن زیانی گەورەیان بەر دەكەوێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا