Kurdistan Press - ئەمەریکا به‌داواكه‌ی ئێران رازی بو ئەمەریکا به‌داواكه‌ی ئێران رازی بو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمەریکا به‌داواكه‌ی ئێران رازی بو

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ چوارشەممە ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی به‌ گواستنەوەی دانوستانەکانی نێوان هەردولا لە تورکیاوە بۆ عومان.

ماڵپه‌ڕی ئەکسیۆس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكرده‌وه‌، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕازی بوە بە داواکاری ئێران بۆ گواستنەوەی دانوستانەکان لە تورکیاوە بۆ عومان و بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی دانوستانه‌كه‌ ده‌ستپێبكات و له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی و به‌رنامه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران گفتوگۆ بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ئیداره‌ی تره‌مپ ئاماژەی بەوەکردوه‌، ئیدارەی ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر داواکاری ئێران بۆ گواستنەوەی دانوستانەکان لە تورکیاوە به‌ڵام دانوستانەکان هێشتا بەردەوامن سەبارەت بە بەشداریکردنی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەو دانوستانانەی کە بڕیارە لە عومان بەڕێوەبچن.

تره‌مپ ڕایگەیاندوه‌، ئەمریکا "ئێستا" لەگەڵ ئێران دانوستان دەکات، دوای ئەوەی تاران داوای کردبو کە دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکان لە تورکیاوە بگوازرێنەوە بۆ عومان و مەوداکانیان کەم بکرێتەوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی ، ترەمپ ئامادەنەبو دیاری بکات کە ئەو دانوستانانەی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت لە کوێدا ئەنجام دەدرێن.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئێران داوای گۆڕانکاری لە شوێنی دانوستانەکانی داهاتوی لەگەڵ ئەمریکا کردوە، کە بڕیارە هەینی بەڕێوەبچێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا