شەڕ لە حەلەب بەردەوامە، ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دوای ئەوەی رای گەیاند كە وەستانی شەڕ تەنیا بانگەشەیەكی درۆی میلیشیاكان بووە، ئێستە هەواڵی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە سێ تانكیان تێكشكاندووە.
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەنراوێكدا دووپات دەكەنەوە كە سەرباری شكاندنی هێرشێكی فراوان لە حەلەب، سێ تانكی چەكدارانی حكوومەتی كاتی سووریایان تێكشكاندووە.
ئەوەی كە لەو ئاڵۆزیانەدا دۆخێكی خراپتری دروست كردووە بۆردمانی نەخۆشخانەی خالید فەجرە، كە بەردەوام لەلایەن ئەو گرووپە چەكدارانەوە بۆردمان دەكرێت و گیانی سەتان هاووڵاتیی لە ژن و منداڵ و برینداران لە مەترسیدایە.
زانیاری نوێ لەكاتی ئامادەكردنی ئەو هەواڵەدا ئەوەیە كە ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رای گەیاند، هێزەكانیان توانیویانە سێ تانكی میلیشیاكانی دیمەشق لە كاتی بۆردومانكردنی نەخۆشخانەی خالید فەجر لە كەرتی ڕۆژئاوای گەڕەكی شێخ مەقسوود بتەقێننەوە.


وەڵام بدەوه