Kurdistan Press - فڕۆکەیەک بە چڕی لە حەلەب دەدا فڕۆکەیەک بە چڕی لە حەلەب دەدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکەیەک بە چڕی لە حەلەب دەدا

ئاژانسى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌ درۆن هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كى فورقانى شارى حه‌له‌ب، كوژراو و برینداریش هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممە 10ى كانوونى دووه‌م سكاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كى فورقانى شارى حه‌له‌ب، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

هاوكات ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى له‌ هه‌واڵێكى به‌په‌له‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ناوچه‌ى دێرحافره‌وه‌ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" به‌ درۆن هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى حه‌له‌ب.

له‌ ماوه‌ى چوار رۆژى رابردوودا هێزه‌كانى سه‌ربه‌ دیمه‌شق هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ له‌ شارى حه‌له‌ب، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى روانگه‌ى سوورى زیاتر له‌ 60 كه‌س به‌ هێرشه‌كانى دیمه‌شق كوژراون و 115  كه‌س بریندارن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه