عەراقچی: ئەگەر ئامانجی ئەمەریکا جەنگ بێت ئێمە بۆی ئامادەین
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە واشنتن و ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بۆ هەر ئەگەرێکی سەربازی ئامادەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە: "ئەگەر ئامانجی ئەمەریکا بەرپاکردنی جەنگ بێت، ئەوا ئێمە بۆ ئەو جەنگە بە تەواوی ئامادەین."
ئەم لێدوانەی عەراقچی لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و ئەمەریکا گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بەم پەیامە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی دووپات دەکاتەوە ئەگەر بێت و ئەمەریکا بژاردەی جەنگ هەڵبژێرێت.


وەڵام بدەوه