ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، هۆكارى سه‌ره‌كیى هێرشه‌كانى سه‌ر گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه، ئه‌وه‌یه دانوستاندنه‌كانى هه‌سه‌ده و دیمه‌شق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدوانی وه‌زیرى به‌رگریى توركیا و هه‌ر دیدارێكى توركى و سوورى، هێرشه‌كان زیاد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتى كانوونى دووه‌م، هێرشه‌كانى سه‌ر گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فیه‌ى شارى حه‌له‌ب زیادى كرد، ته‌نانه‌ت سوپاى سووریا ئه‌و ناوچه‌یه‌ى وه‌ك دوو ناوچه‌ى جه‌نگ دیاری كردووه. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى خۆسه‌ر راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باسى له‌وه كردووه، هێزه‌كانى دیمه‌شق پابه‌ند نابن به گفتوگۆ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌و رووداوانه‌ى له حه‌له‌ب روو ده‌ده‌ن، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى به‌رپرسانى سووریا.
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى سووریا له ناوچه‌یه شه‌ڕ بكات، ئه‌وا تێوه‌ده‌گڵێت. هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا چاودێرانى سیاسى لێدوانیان داوه و یه‌كێك له‌وان به ناوى نه‌واف خه‌لیل باسى له‌وه كردووه، هه‌ر كاتێك وه‌زیرى به‌رگریى توركیا لێدوان له‌سه‌ر سووریا بدات، یانیش به‌رپرسانى توركیا و سووریا دیداریان هه‌بێت، ئه‌وا هێرشه‌كانى سه‌ر ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه زیاد ده‌بن. ئه‌و چاودێره باسى له‌وه‌یش كردووه له مانگى نیسانى ساڵى رابردوو هه‌سه‌ده هێزه‌كانى له‌و ناوچانه كشاندووه‌ته‌وه.


وەڵام بدەوه