میدیاى ئیسرائیل ئاشكراى كردووه، به‌رپرسانى سه‌ربازى ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران و له یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ى ئێران و توركیا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى كانوونى دووه‌م، میدیاى ئیسرائیلى ئاشكرایان كردووه، به‌رپرسانى سه‌ربازى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه، تاتوێى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران و مه‌ترسى نزیكبوونه‌وه‌ى توركیا و ئێرانیان كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه له وه‌زیرى به‌رگرى و سوپاسالارى ئیسرائیل و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى سه‌ربازى ئیسرائیل له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شداریان كردووه. ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران بووه، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه نزیكبوونه‌وه‌ى توركیا و ئێران له یه‌كتر مایه‌ى نیگه‌رانى ئیسرائیله و جیا له‌مانه‌یش باس له مه‌ترسییه‌كانى ئاماده‌بوونى توركیا له رووداوه‌كانى سووریا كراوه.
ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى پشتیوانى له خۆپیشانده‌رانى ئێران ده‌كات، به‌رپرسانى ئێران ده‌ستیان كرد به هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.


وەڵام بدەوه