Kurdistan Press - هەسەدە هەڕەشە دەکات هەسەدە هەڕەشە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەسەدە هەڕەشە دەکات

ئەمڕۆ ئێوارە هەسەدە رای گەیاند كە چەند جارێك گرووپە توندڕۆكان هێرشیان كردووەتە سەر دەوروبەری بەنداوی تشرین لە دەشتی رۆژهەڵاتی حەلەب، ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە و ئۆتۆمبێلێكی ئەو گرووپانەیان تێك شكاندووە و زیانی گیانییان لێ داون.

وەك لە بەیاننامەیەكی هەسەدە هاتووە، لە سەعات 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەم، گرووپەكانی سوڵتان موراد و سوڵتان سلێمان شای ناسراو بە عەمشات و گرووپی حەمزات، بە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردە سەر ناوچەی بەنداوی تشرین لە رۆژهەڵاتی حەلەب، بەڵام هێزەكانیان زیانیان لێ نەكەوتووە.

روونی كردەوە، هەر ئەو گرووپان لە سەعات 4:00ی ئێوارە دەوروبەری بەنداوەكەیان بە دوو درۆنی تر كردەوە ئامانج، ئەوانیش بێ زیان بوون، لە بەرانبەردا هەسەدە وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و ئەو گرووپانەی كردە ئامانج و ئۆتۆمبێلێكی ئەوانی تێكشكاند و خاڵێكی سەربازی كردنە ئامانج و بەو هۆیەوە زیانی پێ گەیاندن. 

بەیاننامەكەی هەسەدە دووپاتی كردەوە كە هێرشی ئەو گرووپانە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیانە بۆ شێوانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و هەر هێرشێك بكەنە سەر ناوچەكە بەتوندی وەڵامیان دەدرێتەوە. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا