Kurdistan Press - مەزڵووم کۆبانێ گەیشتە دیمەشق مەزڵووم کۆبانێ گەیشتە دیمەشق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەزڵووم کۆبانێ گەیشتە دیمەشق

لەگەڵ نزیكبوونەوەی كۆتایی ساڵ، وادەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئاداری نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا لەبارەی یەكخستنەوەی هێز و ناوچەكانیانیان كۆتایی دێت، ئێستە گوشارێگی زۆری توركیا و دیمەشق لەسەر هەسەدە هەیە، هاوكات ئەمەریكا دەیەوێ هەسەدە هەنگاوی كردەنی باوێت بۆ رێگرتن لە شكستهێنانی رێككەوتنەكە و دەست پێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی توركی- سووری بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سووریا، لەو ناوەدا مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە گەیشتە دیمەشق.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار ئاماژەی كرد كە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە گەیشتووەتە دیمەشقی پایەتەختی سووریا بۆ كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمەریكا و فڕەنسا، مەبەست لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر خاڵە ناكۆكەكان لەبارەی رێككەوتنی سەربازی لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی سووریا و هەوڵدان بۆ واژووكردنی بەر لە كۆتای ئەمساڵ.

روونی كردەوە، رێككەوتنە سەربازییەكە بەڵگەنامەیەك لەخۆ دەگرێت باسی میكانیزمی یەكخستنی هێزە سەربازی و تەناهییەكانی هەسەدە لە چوارچێوەی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی سووریا دەكات، لەو كۆبوونەوەیە لە لایەن هەسەدە بەرپرسانی ئیداری خۆسەری و ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات و لەلایەن هاوپەیمانانیش، نوێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و چەند بەرپرسێكی ئەمەریكی و فڕەنسی بەشداریی كۆبوونەوەكەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەكەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه