تەقینەوەیەک حومس هەژاند، کوژراو و برینداری زۆر هەیە.
پێشنیوەڕی ئەمڕۆ هەینی 26ـ کانوونی یەکەمی 2025، ئاژانسی سانا بڵاوی کردەوە،
تەقینەوەیەک لەنێو مزگەوتی ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵیب لە گەڕەکی(وادي الذهب) لە حومس لەکاتی نوێژی هەینیدا ڕوویداوە، ئێستا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی تەقینەوەکە دەستی پێکردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکە، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیکەش برینداربوون.
هاوکات، ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز بڵاوی کردەوە، لە تەقینەوەکەی مزگەوتی حومس، پێنج هاووڵاتی کوژراون و 17ـی دیکەش برینداربوون.


وەڵام بدەوه