نەتانیاهۆ حەماس بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە تۆمەتبار دەکات و هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات.
ئەم هەڵوێستەی نەتانیاهۆ دوای ئەوە هات کە ئەفسەرێکی سوپای ئیسرائیل بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە ڕەفەح بریندار بوو.
نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە بزووتنەوەی حەماس بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
نووسینگەی نەتانیاهۆ جەختی لە پێویستیی لێپرسینەوە لە حەماس کردەوە و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل "وەڵامی هەر پێشێلکارییەکی ڕێککەوتنەکە دەداتەوە".


وەڵام بدەوه