Kurdistan Press - مەترسی لەسەر ئیسرائیل ئاشکراکرا مەترسی لەسەر ئیسرائیل ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسی لەسەر ئیسرائیل ئاشکراکرا

ئاکسیۆس: تەلئەبیب، واشنتنی ئاگادار کردووەتەوە كە تاران سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل

پێگەی هەواڵی ئەمریکی "ئاکسیۆس" لەسەر بنەمای سێ سەرچاوەی ئیسرائیلی و ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، تاران سەرقاڵی ئامادەکاری سەربازییە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

پێگە ئەمریکیەکە باسی لەوەش کردووە، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا، سەرکردەکانی ئیسرائیل دۆناڵد ترامپیان لەسەر ئەو مانۆڕە مووشەکییانە ئاگادار کردووەتەوە کە سو*پای پا*سداران ئەنجامی دەدات و ئامانج لێی ئامادەکاری سەربازییە بۆ سەر ئیسرائیل.

سەرچاوەکانی ئاکسیۆس ئاشکرایان کردووە،  شەش هەفتە لەمەوبەر هۆشدارییەکی هاوشێوە دراوە دوای بینینی چالاکی سەربازی ئێران، بەڵام هیچ هێرشێک ئەنجام نەدراوە.

بەپێی سەرچاوەکانی "ئاکسیۆس"، گەورەترین مەترسی بۆ دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران، دەکرێ لە هەڵەلێکدانەوەی هەر لایەنێکیانەوە سەرچاوە بگرێت، کاتێک لایەنێکیان وا لێکی دەداتەوە کە لایەنی دیکە ئامادەیە بۆ هێرشکردن و هەوڵ دەدات پێشی لێ بگرێت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل نیشانە سەرەتاییەکانی بینیوە لەسەر بنیاتنانەوەی توانا موو*شەکییەکانی ئێران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه