Kurdistan Press - ئێران ئامادەین بۆ شەڕ ئێران ئامادەین بۆ شەڕ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ئامادەین بۆ شەڕ

لە ناو بینە و بەردەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان و زانیاریی دەزگە هەواڵگرییەكان بەوەی گەڕێكی تری شەڕی ئیسرائیل و ئێران نزیك بووەتەوە، بەرپرسانی ئێران و ئیسرائیل ئامادەیی وڵاتەكانیان بۆ شەڕ دووپات دەكەنەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران رای گەیاند كە وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ شەڕێكی نوێ لەگەڵ ئیسرائیل.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران دووچاری زیانی گەوەر هاتنەوە، بەڵام تەكنیكەكان هەر ماون و ناكرێ تەكنۆلۆجیا لەناو بچێت، ئێمە بەكارهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆمی، لەوانە پیتاندنی یۆرانیۆم بە مافێكی رەوای خۆمان دادەنێین، تاران ئامادەیە گەرەنتی ئەوە بداتە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئاشتییانەیە و هەر واش دەمێنێتەوە.

سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی شەڕێكی نوێ لە نێوان وڵاتەكەی و ئیسرائیل گوتی، بەدووری نازانین و بەتەواوەتی بۆی ئامادەین، تەنانەت لە پێشتر زیاتر بۆی ئامادەین، بەڵام ئامانجی ئێمە شەڕ نییە، بەڵكو رێگرتنە لە شەڕ، ئێران هەموو زیانەكانی لە شەڕی پێشووی پێی كەوت دروستی كردووەتەوە و ئەگەر بیانەوێ جارێكی تر تاقیكردنەوە شكستخواردووەكە دووبارە بكەنەوە، ئەنجامی باشتریان نابێت.

سەبارەت بە دەست پێكردنەوەی گفتوگۆی ئەتۆمی لەگەڵ واشنتن گوتی، چەند مانگێكە پێوەندیمان لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف نێردراوی ئەمەریكا وەستاوە و ئێستە ئەو پێوەندییە بەردەست نییە، بەڵام ئێران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی دادوەرانە و هاوسەنگ لە رێگەی گفتوگۆ، بۆیە ئەگەر واشنتن دەستپێشخەرییەكی لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندیی هاوبەش پێشكەش بكات، تاوتوێی دەكەین، بەڵام تا ئێستە گۆڕانكارییەكی راستەقینەمان لە هەڵوێستی ئەمەریكا بەدی نەكردووە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه