Kurdistan Press - ئیسرائیل و میسر ڕێکەوتن ، ڕێکەوتن واژۆ کرا ئیسرائیل و میسر ڕێکەوتن ، ڕێکەوتن واژۆ کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل و میسر ڕێکەوتن ، ڕێکەوتن واژۆ کرا

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی غازی لەگەڵ میسر پەسەند کردوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ڕێککەوتنە گەورەترین ڕێککەوتنە لە مێژوی ئیسرائیلدا.

بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، "گەورەترین گرێبەستی غازم لە مێژوی ئیسرائیلم پەسەند کرد، بەهای گرێبەستەکە 112 ملیار شیکڵ (34.7 ملیار دۆلار)ە، لەو کۆی بڕە پارەیە 58 ملیار شیکل (18 ملیار دۆلار) دەچێتە گەنجینەی دەوڵەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێککەوتنەکە لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی، بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ئیسرائیلییەکان، غاز بۆ میسر دابین دەکات. 

ئیلی کۆهین، وەزیری وزە، کە لە میانی وتارەکەیدا ئامادەبو، ڕایگەیاند، "ئەمە گەورەترین ڕێککەوتنی هەناردەکردنە لە مێژوی وڵاتەکەدا".

هه‌روه‌ها بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ئاگادار لەو بابەتە کە بۆ سی ئێن ئێن قسەی کردوە، ئیسرائیل پەسەندکردنی فەرمی بۆ ڕێککەوتنەکە بۆ چەند مانگێک دواخست، دواتر دواجار ملکەچی گوشارەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بو.


ترەمپ هەوڵدەدات کۆبونەوەی لوتکەی نێوان نەته‌نیاهۆ و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ڕێکبخات، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ نێوه‌ندگیری ڕێککەوتنەکانی ئاشتی ناوچەیی و فراوانکردنی بازنەی ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم. 

ئیسرائیل و میسر لە ساڵی 1979 ڕێککەوتنێکی مێژویی ئاشتییان واژۆکرد، بەڵام نزیکەی 10 ساڵە سەرکردەکانی هەردو وڵات بە ئاشکرا کۆبونەتەوە.

سەرچاوەی دوەمی ئیسرائیلی بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندوە، ڕاگەیاندنی نه‌ته‌نیاهۆ "بەشێکە لە هەوڵە سەرەتاییەکان بۆ ڕێکخستنی ئەگەری کۆبونەوەی نێوان نه‌ته‌نیاهۆ و سیسی".

بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا نەتانیاهۆ گەشت بکات بۆ ئەمریکا و لەگەڵ ترەمپ لە هاوینەهەواری مار ئا لاگۆ لە فلۆریدا کۆببێتەوە.

بڕیاربو نەته‌نیاهۆ بۆ ماوەیەکی کورت بەشداری لە لوتکەی ئاشتیدا بکات کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا لە شەرم ئەلشێخی میسر بەڕێوەچو، پێش ئەوەی لەناکاو بکشێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه