Kurdistan Press - ئێران نەیارەکانی شۆک دەکات ئێران نەیارەکانی شۆک دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران نەیارەکانی شۆک دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە (2ی تشرینی دووەمی 2025)، مەسعوود پزیشکیان، سەرکۆمارى ئێران دووپاتی کردەوە جارێکی تر دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان بەهێزێکی گەورەتر دروست دەکەنەوە، جەختی لەوەش کردەوە سەرجەم چالاکییە ئەتۆمییەکانی بە تەواوی ئاشتیانەن و ئامانجیان دابینکردنی پێداویستییە شارستانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتییانە.

ئەم لێدوانانەى ناوبراو لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی باڵای کەرتی وزەی ئەتۆمی هات، کە تێیدا جەختی لەوە کردەوە "چالاکییە ئەتۆمییەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک و پرسە کارگێڕییەکان تەرخان کراون".

پزیشکیان گوتی: "دوژمنان هەوڵ دەدەن ئەو بیرۆکەیە بڵاوبکەنەوە کە ئێران هەوڵی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دەدات، لە کاتێکدا ئێمە بەپێی فەتواکانی ڕێبەری شۆڕش (خامەنەیی) بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بە حەرام دەزانین".

ڕوونیشی کردەوە "زانست لە مێشکی زانایانماندایە، ئەگەر هەر دامەزراوە یان کارگەیەک وێران بکرێت، ئەوا کاریگەریی نابێت، چونکە ئێمە جارێکی تر بەهێزێکی گەورەتر دروستی دەکەینەوە".

لە کاتی ئەو جەنگەی کە لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا لە 13 تا 24ی حوزەیرانی ڕابردوو هەڵگیرسا، سێ دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەکییەکەی ئێران لە 22ی هەمان مانگدا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کرانە ئامانج و دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: پرۆژەى ئەتۆمیی ئێرانمان لەناو برد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه