Kurdistan Press - مۆسادی ئیسرائیل کەوتە ئامادەباشی تەواوە مۆسادی ئیسرائیل کەوتە ئامادەباشی تەواوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مۆسادی ئیسرائیل کەوتە ئامادەباشی تەواوە

ئەمڕۆ هەینی 31ى 10ى 2025، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیلی ئاشکرایان کرد کە دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئیسرائیل و مۆساد "خۆیان بۆ هەڕەشەیەکی داهاتوو لە عێراق ئامادە دەکەن"، لە شێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک، یان تەنانەت مانۆڕی وشکانی لە ڕێگەی سنوورەکانی سووریا و ئوردنەوە.

ماڵپەڕی "والا"ی عیبری بڵاویكرده‌وه‌، "سەرچاوەکان لە فەرماندەیی باکووری ئیسرائیل هۆشداری دەدەن لەوەی کە ئێران، باڵه‌كانى له‌ گرووپە عێراقییەکان و ژێرخانەکاندا ڕێك دەخاتەوە".

هەروەها گوتیشی "سوپای ئیسرائیل و مۆساد خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ هەڕەشەیەک كه‌ له‌ عێراقه‌وه‌ دێت، و بەپێی سەرچاوەکان لە فەرماندەیی باکوور، ئێرانییەکان، گرووپە چه‌كداره‌ میلیشیاکان و ژێرخانە سەربازییەکانی عێراق ڕێك ده‌خه‌نه‌وه‌ و پڕ چه‌كیان ده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی بەپێی فەرمانەکان، بتوانن لە ڕێگەی ئاسمان و وشکانییەوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، ئیسماعیل قائانی، بەم دواییە سەردانی عێراقی کردووە و چاوی بە گەورە فەرماندەکانی گروپەکان کەوتووە".

ئەوەشی خستەڕوو کە "دیارترین شێواز بریتییە لە هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خاکی عێراقەوە، هاوشێوەی ئەوەی لە لووتکەی جەنگی (شمشێری ئاسنین دژی بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل) دەستی پێکرد، شێوازی دووەمیش بریتییە لە مانۆڕی وشکانی کە لە عێراقەوە دەست پێدەکات و بەرەو سووریا دەڕوات، و لەوێشەوە ڕەنگە بەرەو سنووری ئیسرائیل-ئوردن بڕوات".

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە کە "هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی "کلاڤی"دا هێرشی کردووەتە سەر ناوەندە لۆجستییەکان لە ئێران لەسەر سنووری عێراق، کە لەلایەن گرووپەکانی عێراقەوە بەکاردەهێنرێن، و ئەم سیناریۆیە لە دۆڵی ئوردن لەسەر سنوور لەلایەن فیرقەی ڕۆژهەڵاتەوە جێبەجێ کراوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا