ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى سوورى دژ به بڕیارێكی دادگایه‌كی عێراقی به له‌سێداره‌دانى گه‌نجێكى سوورى، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى عێراق له دیمه‌شق ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد، هاوكات له دهروهزاهى سنوورى ئه‌لبووكه‌مال- قائیم گرژى و ئاڵۆزى دروست بوو و هێرش كراوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى عێراقی، به‌و هۆیه‌وه ده‌روازه‌كه داخرا. ده‌نگۆى ڕغاندنی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ى هاووڵاتى عێراقیش له سووریا هه‌یه.
ماڵپه‌رى (نه‌وره‌س پرێس)ى سوورى بڵاویكرده‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێرش كراوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى عێراقی له ناو ده‌روازه‌كه، ده‌روازه‌ى ئه‌لبووكه‌مال- قائیم له‌سه‌ر سنوورى سووریا- عێراق، به شێوه‌یه‌كی كاتیی داخرا.
هاوكات، ئه‌مین ناسر، میدیاكارى عێراقی نیشته‌جێی لوبنان و به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى نووسینگه‌ى كه‌ناڵى عێراقییه، له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: "نازانم چی ناچارتان دەکات لە دۆخێکی ئاوا شێواودا سه‌ردانى سووریا، بكه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه تا ئێستا باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق لەلایەن گروپەكهى سه‌ر به ئه‌حمه‌د شه‌رع گەمارۆ دراوە، جگە لەوەش هەواڵ هەیە، ژماره‌یه‌ك عێراقی كه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى پزیشكى سه‌ردانى سووریایان كردووه، ڕفێندراون .
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى سووری له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ى سووریا دژ به حوكمدانى گه‌نجێكى سوورى له عێراق به سزاى لهسێدهران به تاوانى تیرۆر، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان و هوتافدانى دژ به عێراق كرد.


وەڵام بدەوه