له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، پێنج سه‌كرده‌ی حزبوڵای لوبنانی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژراون.
كه‌ناڵی 14ی ئیسرائیلی ئاشكرای كردووه كه هه‌واڵگریی ئیسرائیل چاودێریی جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی حزبوڵا له لوبنان ده‌كات، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئیسرائیلییه‌كان له باكووری ئیسرائیل، بۆیه هه‌میشه ده‌كرێنه ئامانج له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه."
پێشتر ناوه‌ناوه حزبوڵای لوبنانی باكووری ئیسرائیلی تۆپباران ده‌كرد و ئیسرائیلیش باشووری لوبنان، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه ئیسرائیل زیاتر له‌ڕێگه‌ی درۆنه‌وه سه‌ركرده و چه‌كدارانی حزبوڵا ده‌كه‌نه ئامانج.


وەڵام بدەوه