شه‌ڕ و پێكدادانێكى نوێ له نێوان هه‌سه‌ده و سوپاى سووریا له گوندێكى دێرزوور رووى دا، سوپاى سووریا ده‌ڵێ، "هه‌سه‌ده به درۆن هێرشى كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 10ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاژانسى ساناى سوورى له راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، "سێ سه‌ربازمان بریندار بووه له ئه‌نجامى هێرشێك كه به درۆن له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجام دراوه، درۆنه‌كان بنكه‌یه‌كى سه‌ربازییان له گوندى مرێعیهى ده‌شتایى دێرزوور كردووه‌ته ئامانج".
سوپاى سووریا باس له‌وه ده‌كات له هێرشه‌كه هه‌سه‌ده چه‌ند درۆنێكى بچووكى خۆكوژى به‌كارهێناوه، سێ كه‌سى بریندار كردووه و زیانى مادیش به بنكه سه‌ربازییه‌كه گه‌یاندووه. سه‌ربازه‌كانیش به تۆپهاوێژ وه‌ڵامى هه‌سه‌ده‌یان داوه‌ته‌وه و ئێستایش پێكدادان به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" به هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت و له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى دیمه‌شق كه‌وتووه‌ته شه‌ڕو پێكدادانه‌وه.
وەڵام بدەوه