ناتانیاهۆ مەترسیەکە ئاشکراکرد. مووشەکەکانی ئێران ئەمریکاش دەپێکن. بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رای گه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئێران به‌رهه‌میان ده‌هێنێت، له داهاتوودا ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام ئیسرائیل به له‌ناوبردنی ئه‌و مووشه‌كانه، راستییه‌كه‌ی پارێزگاری له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌وڵی دا مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا بكات، ئێران بوو، به‌ڵام ئێمه به یارمه‌تیی سه‌رۆك تره‌مپ مووشه‌كه‌كانمان له‌ناو برد.''
به‌گوته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئێران خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه‌یه كه ده‌توانن هه‌شت هه‌زار كیلۆمه‌تر ببڕن، ئه‌گه‌ر سێ هه‌زار كیلۆمه‌تری تریان پێوه زیاد بكرێت، ئه‌وا ده‌توانن نیویۆرك، واشنتن، بۆستن، میامی و چه‌ندان شوێنی تری ئه‌مه‌ریكا و ته‌نانه‌ت شوێنی نیشته‌جێبوونی تره‌مپ بكه‌نه ئامانج.
به‌پێی ئاماری سوپای ئیسرائیل له جه‌نگی 12 رۆژه‌دا، سه‌تان مووشه‌ك له‌و سێ هه‌زار مووشه‌كه بالیستیكییه‌ی ئێران و ده‌یان شوێنی تایبه‌ت به هه‌ڵدانی مووشه‌كی له‌ناو بردووه. هاوكات زیانی به ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كان گه‌یاندووه، هێرشی هه‌ره به‌هێز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بوو كه له 22ی مانگی حوزه‌یران كرا و بووه هۆی له‌ناوبردنی سێ وێستگه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز، ئیسفه‌هان و فۆردۆ.
به‌رپرسانی باڵای ئێران تا ئه‌م ساته سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی واز له به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی دوورهاوێژ هه‌ڵنه‌گرن.
وەڵام بدەوه