وه‌زیری به‌رگریی سووریا: له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی كۆبوومه‌وه و ئاگربه‌ستمان ڕاگه‌یاند
كه‌مێك پێش ئێستا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، كه‌ناڵی (حه‌له‌ب ئه‌لیوه‌م) له زاری مرهه‌ف ئه‌بووقه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سوریا بڵاوی كرده‌وه: "له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی له دیمه‌شق كۆبوومه‌وه و ڕێكه‌وتین له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان و خاڵه سه‌ربازییه‌كان، له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا."
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو: "ئاگربه‌ست ده‌ستبه‌جێ ده‌چێته واری جێببه‌جێكردنه‌وه."
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو تاوه‌كوو به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شه‌ڕ و پێكدادان له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه له حه‌له‌ب له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه و هێزه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌تی سووریا ڕووی دا.
ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌مڕۆ بڵاو كرایه‌وه كه مه‌زڵوم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌و گرژی و ئاڵۆزه‌یه‌كانی حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كۆ ببنه‌وه.
وەڵام بدەوه