Kurdistan Press - شەڕەکە ڕوویدا شەڕەکە ڕوویدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕەکە ڕوویدا

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزە تەناهییەكانی حكوومەتی سووریا هەموو رێگە و دەروازەكانیان بەرەو هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی كوردنشین لە حەلەب داخست، ئەمشەویش بە چەكی قورس تەقەیان لە شێخ مەقسوود كردووە.

ئەمشەو خۆپێشاندانێكی ناڕەزای خەڵكی گەڕەكی شێخ مەقسوود لە حەلەب سەری هەڵدا و خەڵكەكە داوای كردنەوەی رێگەكانیان كرد، لە بەرانبەردا هێزە تەناهییەكانی حكوومەتی سووریا بە گازی فرمێسكڕێژ هەوڵی دوورخستنەوەی خەڵكەكەیان دا، هاوكات وەك روانگەی مافی مرۆڤی سووریا باسی كردووە هێزەكانی حكوومەتی سووریا بە چەكی قوڕس و رەشاش تەقەیان بە ئاراستەی گەڕەكەكە كردووە و ویستوویان بچنە ناوییەوە.

ئەمشەو دوای ئەوەی دانیشتووانی گەڕەكی شێخ مەقسوود هاتنە سەر شەقام و لە نزیك بازگەی هێزەكانی حكوومەتی سووریا داوای كردنەوەی رێگەكانیان كرد، شەڕ لە نێوان هەردوولا دروست بوو، هێزەكانی سووریا گازی فرمێسكڕێژیان بەكار هێنا و بووە هۆی كەوتنەوەی چەند حاڵەتێكی هەناسەتەنگی و سووتانەوەی چاو بە دوو كەڵ و خەڵكەكەش تانكەری ئاویان هێنا گۆڕەپانەكانی ناڕەزایی بۆ كەمككردنەوەی كاریگەریی غازەكە.

لە لایەكی تر جگە لە دانیشتووانی حەسەكە، خەڵكی قامیشلو خەریكی خۆسازدانن بۆ پاڵپشتیكردنی دانیشتووانی گەڕەكە كورنشینەكانی حەلەب بەرانبەر بە هێزەكانی حكوومەتی سووریا كە رێگە و دەروازەكانی ئەو گەڕەكانەیان لەگەڵ شاری حەلەب داخستووە. 

وەك دوایین زانیاری سەرچاوە پزیشكییەكانی سووریا رایان گەیاند بەهۆی هەوڵەكانی هێزە تەناهییەكانی سووریا بۆ دوورخستنەوەی خۆپێشاندەران، 10 كەس بریندار بوونە و تووشی هەناسەنگی هاتوونەتەوە، كاتێك هێزەكانی سووریا گازی فرمێسكڕێژیان بەكار هێناوە، دوای ئەو ناڕەزایەتییەی بەهۆی داخستنی هێزەكانی حكوومەتی سووریا بۆ حەوت رێگەی نێوان حەلەب و هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه