هەسەدە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە دەوروبەری دێر حافر حەوت کەس برینداربوونە. هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، "لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2025، چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشییان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە دەوروبەری دێر حافر، لە ئەنجامدا سێ لە سەرباز بە سووکی بریندار بوون. هەروەها لە ئێوارەی هەمان رۆژ، درۆنێکی دیکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کردە ئامانج کە ئەرکییان پاراستنی هاووڵاتییان بووە، کە بووە هۆی برینداربوونی چوار سەربازی دیکە."
باسیشی لەوە کردووە، "چەکدارانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بەردەوامن لە فراوانکردنی هێرش و پێشێلکارییەکانیان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە تێیدا سەربازانمان و هاووڵاتییانی سڤیل دەکەنە ئامانج، وەک هەوڵێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەم هۆیەشەوە، گەڕەکە سڤیل نشینەکانی ناوچەکە رووبەڕووی تۆپبارانی هەڕەمەکی دەبنەوە، ئەمەش هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی سڤیل، کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنە لەنێو دانیشتوواندا."


وەڵام بدەوه