Kurdistan Press - شەڕ ڕوویدا شەڕ ڕوویدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ ڕوویدا

رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە نێوان هەسەدە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكوومەتی سووریا بەردەوامە، ئەمڕۆ هەسەدە رای گەیاند كە ئەو گرووپانە بەنداوی تشرین و دەوروبەریان بە چەكی قورس بۆدمان كردووە و بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكانی ئاگربەستی لە قەڵەم دا.

بەپێی بەیاننامەیەكی هەسەدە، گرووپەكانی سەر بە حكوومەتی دیمەشق لە بۆردمانكردنی بەنداوی تشرین و دەوروبەری بە چەكی قورس بەردەوامن، لەوانە بە بەكارهێنانی تانك و تۆپی دوورهاوێژ، بۆردمانەكان راستەوخۆ بەنداوەكە دەكەنە ئامانج، جیا لە ماڵی كرێكاران و گوندەكانی ناوچەكە، ئەوەش هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان و دامەزراوەیەكی وا گرنگ دەخاتە مەترسییەوە. 

روونی كردەوە، ئەو بۆردمانە پەرەسەندنێكی مەترسیدار و پێشێلكردنێكی زەقی رێككەوتنەكانی ئاگربەستە.

شایەنی باسە لە ماوەی چەند هەفتەی دوایی، بەتایبەتی لە دوای بە بنبەستگەیشتنی گفتوگۆكانی هەسەدە و دیمەشق لەبارەی جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی دیمەشق لە ئاداری رابردوو، شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی چەكداری لە نێوان هەسەدە و چەكدارانی سەر بە حكوومەتی سووریا هەیە، بەتایبەتی لە منبج و رۆژهەڵاتی حەلەب. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا