سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ هێرشەكانی هەفتەی رابردووی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەكەی بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان وەسف كرد و رایگەیاند، نابێت چیتر بەرامبەر هێرشانەكانی ئەو وڵاتە بێ دەنگ بن.
محەمەد بن عەبدوڕەحمان ئال سانی سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ ئەمڕۆ یەكشەممە لە میانەی وتارێكدا لە كۆبوونەوەی لووتكەی عەرەبی ئیسلامی گوتی: ئیسرائیل دەوڵەتی تیرۆرە و سەرجەم یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێلكردووە.
گوتیشی: هێرشەكەی هەفتەی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەڕ تەنیا هێرشكردنە سەر وڵاتێك نییە، بەڵكو هێرشە بۆ سەر بنەمای نێوەندگیری و هەوڵەكان بۆ راگرتنی جەنگ.
هەروەها گوتی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان سزای ئیسرائیل بدات لەبەرامبەر هێرشەكاندا.
محەمەد بن عەبدوڕەحمان ئال سانی داواشی لە سەرجەم وڵاتانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد سزا بەسەر ئیسرائیل بسەپێنن و پشتگیری لە دەوڵەتی قەتەڕ بكەن.
سەرۆك وەزیرانی قەتەڕ جەختیشی كردەوە كە ئەم هێرشانە نابنە هۆكار بۆ ئەوەی قەتەڕ و میسڕ دەستبەرداری نێوەندگیری و هەوڵەكان بۆ راگرتنی جەنگی غەزە بن.
رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسڕائیل هێرشیان كردە سەر باڵەخانەیەك لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ كە بڕیاربوو شاندی دانوستانكاری بزووتنەوەی حەماسی تێیدا كۆببنەوە.
لە ئەنجامی هێرشەكە شەش كەش كوژران، پێنج لەوانە فەڵەستینی بوون لەگەڵ ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی قەتەڕ.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه