هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڵویستی وڵاتەکەی لەبارەی هەسەدە و داهاتووی سووریا ئاشکراکرد و دەڵێت”ئەگەر دۆخەکە خراپتر بوو ڕیگەجارەی ترمان نامینێت”.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، تا هەڕەشەکان لەسەر تورکیا بەردەوام بن، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆمان دەگرینەبەر.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە دەرفەتێک دەدەین بە دیمەشق و هێزەکانی هەسەدە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بەشداریکردن لە سەقامگیری سووریا و هێورکردنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانمان، چونکە هەسەدە بۆ ئایندەی خۆی گرەو لەسەر شەپۆلێکی نوێی ناسەقامگیری لە سووریا دەکات.
لەبارەی ئەگەری هێرشکردنە سەر کورد و هەسەدە، هاکان فیدان جەختیکردەوە، ئێمە هەموو ڕێگایەکی ئاشتیانەی لەبەردەستدا بەکاردەهێنین، ڕەنگە هیچ بژاردەیەکی ترمان نەبێت ئەگەر دۆخەکە خراپتر بوو.
وەڵام بدەوه